ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە 32- دۆسیەی ١- تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان
ڕوونکردنەوەیەک بۆ خوێنەرانی ڕۆژنامەی (ڕەوت)
ژمارە (٣٢)ی ڕۆژنامەکە بەشێکی زۆری تایبەتە بە خولی شەشەم لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.
بەوپێیەی کە هەڵبژاردن لە (٢٠-١٠-٢٠٢٤) بەڕێوە دەچێت، بۆیە ئەم بەشە لە وتار و چاوپێکەوتن و لێدوانەکان کە تا ئێستا ئەنجامدراون بەر لە هەڵبژاردنەکە، وەک بەشی یەکەم لە دۆسییەی هەڵبژاردن بەشێوەی دیجیتاڵی بڵاو دەکرێتەوە.
بەشی دووەمی ئەم دۆسییە لە ڕۆژنامەکە دوای هەڵبژاردن، تەرخان دەکرێت بۆ ئەو وتار و چاوپێکەوتن و بۆچوونانەی کە هەڵسەنگاندن دەبێت بۆ ئاکامەکانی هەڵبژاردن و دەرهاویشتەکانی ئەم هەڵبژاردنە و دواتر بەچاپی وەرەق لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەردەست دەبێت.
دەستەی بەڕێوەبەری ڕۆژنامەی ڕەوت