به توندی سەرکۆنەی داخستنی بارەگای حزبەکان و دەستبەسەراگرتنی دارایـیەکانیان دەکەین

ڕۆژی (١-٨-٢٠٢٤)، کۆمسیۆنی دادوەری هەڵبژاردنەکان لە (ئەنجومەنی باڵای دادوەری) عێراق، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵێک حزبی دەرکرد، کە هەر سێ حزبی: (ئازادی و دیموکراسی)، (بەرەی خەباتی دیموکراسی)، و (تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان)ن، بە بیانووی ئەوەی پەیوەندیـیان بە لایەنی بیانیـیەوە هەیە و مەترسیـین بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی عێراق.

بەپێی ئەو بڕیارەی کە (کۆمیسیۆنی دادوەری هەڵبژاردنەکان) دەریکردووە، دەبێ ئەو سێ حزبە سیاسیـیە هەڵبوەشێنرێـنەوە، بارەگاکانیان دابخرێت، و دەست بەسەر دارایـیەکانیاندا بگیرێت.

ئەم بڕیارە کە دژ بە ئازادی کاری سیاسی حیزبەکانە، مەبەست لێی پتەوکردنی ئیستیبداد و کۆنەپەرستیی سیاسیـیە، کە ئەمە خۆی یەکێکە لە ئامانجەکانی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە ستراتیژیـیە (ئابووری، سیاسی، ئەمنی، و سەربازی)یانەی نێوان هەردوو ڕژێمی ئیسلامی-قەومی لە عێراق و ڕژێمی قەومی-شۆفێنیست لە تورکیا، بە هاوکاری حزبە قەومیـیە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان.

سەپاندنی پاشەکشە بەسەر ئەم ڕژێم و حزبە بۆرژوازیانەدا بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەو پلانە هاوبەشانەیان، کە مەبەستیانە هەرچی زیاتر ئیستیبداد و کۆنەپەرستیی سیاسی زاڵ بکەن بەسەر کۆمەڵگادا، هەروەها بە واقیعکردنی ئازادیـیە سیاسی و حزبـیـیەکان دژ بەو ڕژێم و حزبە بورژوازیـیانە، هەموو ئەمانە پێویستی بە خەباتێکی یەکگرتوو هەیە لە لایەن کرێکاران و زەحمەتکێشان و جەماوەری ئازادیخوازەوە لە هەردوو وڵاتی عێراق و تورکیا، ئەمەش لە میانەی هێنانەدی و پەرەپێدان بە ڕیزی خەباتی ئینتەرناسیونالیستی و سۆشیالیستی یەکگرتوویانەوە.

(ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق) ئەم بڕیارە سەرکۆنە دەکات، چونکە پێشێلکاری و دەستدرێژیکردنە سەر ئازادیـی سیاسی و ڕێکخراوەیـیە و ئامانجی داسەپاندنی ئیستیبداد و کۆنەپەرستیـیەتی سیاسیـیە. وە داوا لە هەموو داکۆکیکارانی ئازادی سیاسی و ئازادی کاری حزبی دەکات، دژ بەو بڕیارە بوەستنەوە و کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی بکەن.

ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق

١٥-٨-٢٠٢٤

 

عن Albadeel Alsheoi

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم Akismet للحدّ من التعليقات المزعجة والغير مرغوبة. تعرّف على كيفية معالجة بيانات تعليقك.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

خانەنشینان بەشێکی گرنگی بزوتنەوەی ناڕەزایەتی بوون لە ساڵانی ڕابردوودا و لە پێشەوەی خۆپێشاندانەکان بوون

چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز: (ماموستا أحمد عەلی سادق هەورامی) ئەندامی دەستەی باڵای (یەکێتی خانەنشینانی کوردستان). ڕەوت: ...

بێزارییە، بێزارییە، ئەم ژیانە ناچارییە، گورانیـیە بەردەوام تەواونەکراوەکەی لاوانی کوردستان. چ سیاسەتێکی نا ئینسانی بە نوقمبونی دان؟

جەمال کۆشش شەڕ، هەژاری و سەرکوت، لەهەر نیشتمانێک پەیدا بوون، لەوێ خەڵک هەڵدێت و ئاوارە ...

لە شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق

موئەیەد ئەحمەد لە سەرەتای دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق لە ٢٥ی تەمووزی ٢٠١٨، بە ...

ڕەوت ژمارە 30

ڕۆژنامەی (ڕەوت) ژمارەی "٣٠" تەمموزی (٢٠٢٤) کەوتەبەردەست ڕەوت بخوێننەوە و بیگەێننە دەست لاوانی کچ و ...

ڕەوتی مارکسیستی و ڕەوەندەکانی دۆخی ئێستای عێراق

موئەیەد ئەحمەد تێبینی: ئەم وتارە دەقێکی ئامادەکراوی ئەو باسەیە کە پێشکەشم کردووە لەو سیمینارەی کە ...