ئەم دەسەڵاتە، سی و دوو ساڵە سەرچاوەی کارەساتە

نەوزاد بابان:

[ڕەوت: ئەمەی خوارەوە کورتەیەک لە وتەکانی هاوڕێ نەوزادە لەناو خۆپێشاندانی مامۆستایانی ناڕازی لە شاری سلێمانی و لە ناوەڕاستی شوباتی (٢٠٢٤)دا]

دەسەڵات لە ڕێی میدیاکانەوە بانگەشەی ئەوە دەکات کە کارەساتە ئیمساڵ خوێندن پەکی بکەوێت و توشی شەلەل ببێت. بەڕاستی ئەوە (٣٢) ساڵە ئەم دەسەڵاتە ئێمە و ئەم کۆمەڵگەیەیان توشی کارەسات کردووە، کاتێک ئێوە، وەک بزووتنەوەیەکی قەومی چەکدار، لە شاخ دابەزین و لەودیوو سنورەکانەوە گەڕانەوە بۆناو شارەکانی کوردستانی عێڕاق، بوون بە سەرچاوەی چەندین کارەسات بۆ خەڵکی کوردستان.

نەبونی مووچە، نەبونی سوتەمەنی، نەبونی تەواویی خزمەت گوزاریـیە سەرەتاییەکانی ژیان، هەموی دیاری ئێوە بوو بۆ ئێمە، هەمووی لەژێر سێبەری دەستەڵاتی ئێوەدا ئەنجام درا. نەک هەر ئەوەش بەڵکو ئەزموونیشتان لە (بەعس)ی فاشیستەوە وەرگرت، بۆ سەرکوتی مامۆستایان و فەرمانبەران، بۆگرتن و کوشتنی ڕۆژنامەنوس و خەڵکی ناڕازی و خۆپێشاندەر.

بەرەی دەسەڵات دەڵێن حکومەت مایەپوچ و موفلیسە، پارەی نیـیە بۆ دابینکردنی مووچەی مامۆستایان و کارمەندان و کرێکاران، بەڵێ ڕاست دەکەن! چونکە سیاسەتێکی وایان داسەپاندووە لەم هەرێمە کە هەموو پارە و سەرمایەی ئەم هەرێمە لای کۆمپانیاکانی هەردوو حزبی فەرمانڕەوا و خاوەن ملیشیا کۆبۆتەوە.

بەڵێ هەر ئەوانن کە قۆرخی سەرەوت و سامانی کورستانیان کردووە، ئەم سەدان ملیۆنلێر و ملیاردێرە لە ماوەیەکی کەمدا، لێرە لەم هەرێمە، چۆن هەڵتۆقیون؟! ئێوە سەیری ئەم جیاوزیـیە چینایەتیـیە گەورەیە بکەن، مامۆستا و فەرمانبەر و کرێکاران گیرفانیان بەتاڵە، کەچی لەولاشەوە کەمینەیەکی مشەخۆر و ئۆلیگارشی دەستیان گرتووە بەسەر سەروەت و سامانی وڵاتدا، وە بەئارەزووی خۆیان تەخشان و پەخشانی پێوە دەکەن.

مامۆستایان، فەرمانبەران و خەڵکی ناڕازی کوردستان!

ئەوە بۆ چەند مانگە ئێوە، لەسەر شەقامن، بە مانگرتن و خۆپێشاندان، تەنها چڵە دارێک نەشکێنراوە، ئەمە ئاماژەیە بۆ مەدەنیەت و زیندوویەتی ئەم بزوتنەوەیە، بەڵام دەسەڵات زۆر بێباکە و هیچ وەڵامێکی نییە بۆ خواستە ڕەواکانمان.

ئەم بارودۆخە و ئەم بێ دەربەستیـیەی دەسەڵات ئەوەمان پێ دەڵێ کە بواری هیچ جۆرە چاکسازیـیەک نەماوەتەوە.

مامۆستایان، فەرمانبەرانی ناڕازی، ئێوە کە پێشەنگ و ڕەنگ و دەنگی ناڕەزایەتیـیەکانی تەواویی خەڵکی کوردستانن، ئەم سەروەری و دەست کەوتانە نابێت بگۆڕدرێتەوە بە بانگێشەیەکی پەرلەمانی بۆ هەڵبژاردنێک کە بەڕێوەیە لە چەند مانگی داهاتودا. ئەم سیستەم و پەڕلەمانە بۆگەنی کردوە هەرگیزاو هەرگیز ناتوانێت وەڵام بەخواستەکانی ئێوە و خەڵکی کرێکار و زەحمەت کێش بداتەوە.

وە تەنها ڕێگەیەک بۆ ڕزگار بوون لەم دۆخە و لەم دەسەڵاتە، هەوڵدانە بۆ هێنانەدی ئاڵوگۆڕێکی ڕیشەیی لە سەراپای سیتەمی سیاسی و حوکمڕانی ئەم هەرێمەدا، لە ڕێگەی خۆڕێکخراوکردنی خۆمانەوە لە ناوەندەکانی کار و ژیان و داسەپاندنی دەسەڵاتی خۆمان، تا ئەم هەموو سەروەت و سامانە قۆرخکراوە، لەژێر دەستی کۆمپانیاکانیان دەربهێنین و بیگەڕێنینەوە بۆ خەزێنەی گشتی و ئابووری هەرێمەکە بخەینە خزمەت خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان و خەڵکی ڕەنجدەر و زەحمەتکێشەوە.

سەرکەوتوو بێت بزووتنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی.

ناوەڕاستی شوباتی ٢٠٢٤

عن Albadeel Alsheoi

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم Akismet للحدّ من التعليقات المزعجة والغير مرغوبة. تعرّف على كيفية معالجة بيانات تعليقك.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

گۆران عەبدوڵا: لیستەکان مەبەستیانە بگەنە دەسەڵات، خاوەنی هیچ پرۆژەیەک نیین بۆ کێشەی مووچە، و بێکاری،…

ڕەوت: زۆر لە لیستەکان باس لە جیاوازی ئەم هەڵبژاردنە دەکەن لەوانی پێشووتر، وە بەزۆری باس ...

شەماڵ عەلی: هیچ هێزێکی مکوڕ لەسەر ماف ‌و ئامانجەکانی خەڵک بەشداری ئەم پرۆسەیەی نەکردووە

ڕەوت: زۆر لە لیستەکان باس لە جیاوازی ئەم هەڵبژاردنە دەکەن لەوانی پێشووتر، وە بەزۆری باس ...

ئەمجارە لە بایکۆت زیاتر …

جەمال کۆشش: بەرەی بەشداربووی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، تێکڕایان داوایان لەجەماوەر دەکرد، بەشداری هەڵبژاردن بکەن ...

‌هەنگاوی یەکەم ڕیسواکردنی خەسڵەتی بورژوازیانەی ڕژێم و هەڵبژاردنەکەیەتی لە هەرێم!

موئەیەد ئەحمەد هەر چەند ساڵ جارێک کە کەمپێنی هەڵبژاردن دەست پێدەکات لە هەرێمی کۆردستان، حزبە ...

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە 32- دۆسیەی ١- تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان

ڕوونکردنەوەیەک بۆ خوێنەرانی ڕۆژنامەی (ڕەوت) ژمارە (٣٢)ی ڕۆژنامەکە بەشێکی زۆری تایبەتە بە خولی شەشەم لە ...