ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە 24
ژمارەی نوێی(٢٤) ی ڕۆژنامەی ڕەوت ، بڵاوکرایەوە
بایەخێکی گرنگی ئەم ژمارەیە لە وەدایە سەبارەت بە پەسەندکردنی بودجەی عێراق و پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە، ڕوانگەو هەلوێستی سیاسی ڕێکخراوەی بەدیل و ناڕەزایەتیەکانی سەرتاسەری عێراق ئاگادار دەبن.
هەر لەو پەیوەندەداو بۆ تێگەیشتن لە کێشەکانی هەرێمی کوردستان، لە نێو ڕەوەندە چینایەتیەکاندا دەتوانین بۆ وەڵامدانەوەیمان دەستبکەوێت.
لایەنێکی تر لە بڵاوبونەوەیەکی مەترسداری تیرۆری فکری وجەستەیی، هەڕەشەیەکی واقعی ئیسلامی سیاسی بۆ سەر تەواوی ژنان و لاوان وئازادیخوازان وکۆمۆنستەکان وسوشیالیستەکان .
چاوپێکەوتن لەگەڵ شارەزایانی بواری هاتوچۆ و بواری سیاسەتی میدیا
لەگەڵ کۆمەڵێک وتار جۆراوجؤر لە مەڕ بێکاری، کۆچ
لەسەر لەباربردنی مناڵ
بانیژەی ئەمجارە یەکجار تایبەتە، شیعر ئەم جارە لە زمانی ژنانەوە چیرۆک ودیرۆکمان بۆ دەگێڕێتەوە
شیعر لە ڕێگای نمایشەوە دێتەوە سەر شانۆ
هیوادارین بە دڵتان بێت وبەبێ دوو دڵی سەرنجە ڕەخنەییەکانتان پێمان بگەیەنن .، فەرموون لە گەڵ ژمارە ٢٤ ی ڕۆژنامەی ڕەوت> تەمووزی ٢٠٢٣، بۆ خوێندنەوەی بە PDF کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکەن>لە نزیکترین ماوەشدا بە چاپکراوی لە کوردستان بڵاو دەبێتەوە.