ئێوارەی پێنج شەممە (٩-١٢-٢٠٢١)، هاوڕێ نەوزاد بابان و چەند ڕاگیراوێکی تر لە زیندانی (ئاسایش)ی سلێمانی ئازادکران
سەرەتا ڕێز و دەستخۆشانەمان هەیە بۆ ئەو هاودەنگی و هاوخەباتییە کە هەموو ئەو لایەن و ڕیکخراو و چالاکوانانە، لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا، بە بەردەوامی هەوڵیانداوە بۆ ئازادکردنی سەرجەم گیراوەکان لە خوێندکاران و لایەنگرانی ئازادیخوازی بزوتنەوەی خوێندکاران و هاوڕێ نەوزاد.
هەروەها ڕیز و دەستخۆشانەمان هەیە بۆ هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کە بەیاننامە و پەیام و وتاری پشتیوانیـیان نوسیووە، وە لە میدیای جۆراجۆردا کەمپێنیان ڕاگەیاندووە و لە پەیوەندیدا بوون لەگەڵ کەسوکاری هاوڕێ نەوزاد و ئێمەدا.
خەباتی خوێندکاران هێشتا لە نیوەی ڕێگادایە و پێویستی بە هاوپشتی بەردەوام و گەورەی خەڵکی ئازادیخواز و دادپەروەرە.
ئازادبوونی هاوڕێ نەوزاد بابان و چەند خوێندکار و لایەنگر و بەرگریکارێکی ئەم بزوتنەوە خوێندکاریـیە، دەستکەوتی خەباتێکی هاوبەشە و ئەم خەباتە پێویستی بە فراوانکردنەوە و هاوپشتیـیەکی گەورەترە لە پیناو ئازادکردنی تەواوی گیراوەکان و بەدەستهێنانی ماف و داواکاریـیەکانی خوێندکاران.
ناوەندی ڕاگەیاندن
ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق
٩- ١٢-٢٠٢١