ووتار و لێکۆڵینەوە

خانەنشینان بەشێکی گرنگی بزوتنەوەی ناڕەزایەتی بوون لە ساڵانی ڕابردوودا و لە پێشەوەی خۆپێشاندانەکان بوون

چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز: (ماموستا أحمد عەلی سادق هەورامی) ئەندامی دەستەی باڵای (یەکێتی خانەنشینانی کوردستان). ڕەوت: سوپاس بۆ بەخشینی کاتی خۆتان بۆ ئەم چاوپێکەوتنە، سەرەتا دەمانەوەێت بزانین (یەکێتی خانەنشینانی کوردستان) کەی دامەزراوە؟ بارەگا و ئۆفیسی هەیە لە شارەکانی هەرێم، ژمارەی خانەنشینان لە هەرێمی کوردستان بەگشتی چەندە؟ هەروەها ژمارەی ئەندامانی ڕێکخراوەکەتان چەندە؟ وە ئامانج و خواستەکانی ڕێکخراوەتان چییە، یان بە جۆرێکی تر ...

أكمل القراءة »

بێزارییە، بێزارییە، ئەم ژیانە ناچارییە، گورانیـیە بەردەوام تەواونەکراوەکەی لاوانی کوردستان. چ سیاسەتێکی نا ئینسانی بە نوقمبونی دان؟

جەمال کۆشش شەڕ، هەژاری و سەرکوت، لەهەر نیشتمانێک پەیدا بوون، لەوێ خەڵک هەڵدێت و ئاوارە دەبێ. لە (١٨-٣-٢٠١٦)دا (یەکێتی ئەوروپا) و (تورکیا) مامەڵەیەکی قێزەوەنیان لەسەر ژیانی پەنابەران پێکەوە ڕاگەیاند، کە (تورکیا) لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی ئەو پەنابەرانەی کە (یۆنان) دیپۆرتیان دەکاتەوە، شەش ملیارد یۆرۆ لە (یەکێتی ئەوروپا) وەردەگرێت. ئەوروپا یاساکانی پەنابەری توند و توندتر کردەوە، ڕێکارەکانی کۆچی ئەستەمتر کردەوە، مەرجەکانی هێنانی هاوسەری ...

أكمل القراءة »

لە شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق

موئەیەد ئەحمەد لە سەرەتای دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق لە ٢٥ی تەمووزی ٢٠١٨، بە ڕاگەیاندنی بەیاننامەی دامەزرێنەری خۆی، و بەڕیخستنی خەباتێکی ماندوو نەناسانە و تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگە جۆراوجۆرانەی کە ڕووبەڕووی بووەوە، ئەم ڕێکخراوە توانیویەتی بە خۆڕاگرییەوە بەردەوام بێت و ئاڵای مارکسیزمی شۆڕشگێر و کۆمۆنیزمی ئەنترناسیۆنالیستی، بە هەموو بوێری و ڵیبڕاویەکەوە بەرزبکاتەوە، و ڕێگەی خەباتکارانەی خۆی لەسەر ئاستی عێراق بگرێتەبەر ...

أكمل القراءة »

ڕەوتی مارکسیستی و ڕەوەندەکانی دۆخی ئێستای عێراق

موئەیەد ئەحمەد تێبینی: ئەم وتارە دەقێکی ئامادەکراوی ئەو باسەیە کە پێشکەشم کردووە لەو سیمینارەی کە (ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق) پێی هەڵسا لە شاری بەسڕە لە (٣١ی ئایاری ٢٠٢٤)، لەگەڵ دەستکاریکردنێکی پێویست بە مەبەستی فۆرمی نوسین (ئەدیتینگ). لە چوارچێوەی ململانێ جیۆپۆلەتیکی و ستراتیژیـیەکان و جیۆئابوورییە بەردەوامەکانی نێوان وڵاتانی ئیمپریالیست و جەمسەرە ناوچەییەکان، بۆ جێگیرکردنی نفوز و تێپەڕاندنی بەرژەوەندییەکانیان لە ناوچەی ...

أكمل القراءة »

کۆبوونەوەی دەستەیەک لە کارمەندانی کەرتی کارەبا لە سلێمانی دژ بە دواکەوتنی موچەکانیان

ڕێکخراوی سەربەخۆی کارەبا ئێوارەی یەکشەممە (١٤-٧-٢٠٢٤)، دەستەیەک لە کارمەندانی بەشەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبا لە شاری سلێمانی، کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ باسکردن لە باروودۆخی ژیان و دواکەوتنی مووچە و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتەکانی حکومەتی هەرێم لەمەڕ دواخستنی مووچەی کارمەندان و کرێکارانی ئەو کەرتە. لەم کۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر کاراکردنەوەی (ڕێکخراوی سەربەخۆی کارەبا) کرایەوە، کە لەژێر ئەوچەترەدا درێژە بەکار و چالاکیـیەکان بدەن. هەموان لەسەر ئەوە ...

أكمل القراءة »

(٨)ی مارسی ٢٠٢٤، چالێنجەکان و ئاسۆکانی خەباتی ڕزگاریخوازی ژنان لە ناوچەکەدا

شیرین عەبدوڵڵا سیستەمی سەرمایەداری لە ئێستادا بە یەکێک لە گەورەترین و قووڵترین قەیرانە مێژووییەکانیدا تێدەپەڕێت. پێدەچێت لە ئێستادا یەکێک لە سەنتەرەکانی ئەم قەیرانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا چڕبوبێتەوە و ژنان زۆرترین پشکی لێکەوتەکانی ئەم قەیرانە لە ئەستۆ دەگرن.   ئێمە شاهیدی یەکێک لە وەحشیترین کۆمەڵکوژییەکانی مێژووین، کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لەبەردەم چاو و گوێی مرۆڤایەتیدا دەگوزەرێت، کە ...

أكمل القراءة »

خۆشباوەڕی بە بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ پێدانی مووچە، و کەوتنە ژیر کاریگەری پڕوپاگەندەی هێزەکانی دەسەڵات لە هەرێم، خزمەت بە بەرژەوەندی جەماوەری ناڕازی ناکات

گفتوگۆی ڕۆژنامەی ڕەوت لە گەڵ موئەیەد ئەحمەد ئەنجامدانی گفتوگۆ: جەمال کۆشش ڕەوت: سوپاست دەکەین هاوڕێ موئەیەد بۆ ئەنجامدانی ئەم گفتوگۆیە. بۆ ماوەی زیاتر لە (٥) مانگ مامۆستایان مانگرتنیان کرد، بۆ داخوازی زۆر سەرەتایی و ئینسانی، بە شیوەیەکی فراوان پێشوازی کرا، وە هەروەها دابینکردنی موچە ماوەیەکی زۆرە بۆتە کێشەیەکی واقعی و پێویستی بەچارەسەر هەیە، تۆ ئەم کێشەیە چۆن دەبینیتەوە؟ موئەیەد ئەحمەد: ...

أكمل القراءة »

ئەم دەسەڵاتە، سی و دوو ساڵە سەرچاوەی کارەساتە

نەوزاد بابان: [ڕەوت: ئەمەی خوارەوە کورتەیەک لە وتەکانی هاوڕێ نەوزادە لەناو خۆپێشاندانی مامۆستایانی ناڕازی لە شاری سلێمانی و لە ناوەڕاستی شوباتی (٢٠٢٤)دا] دەسەڵات لە ڕێی میدیاکانەوە بانگەشەی ئەوە دەکات کە کارەساتە ئیمساڵ خوێندن پەکی بکەوێت و توشی شەلەل ببێت. بەڕاستی ئەوە (٣٢) ساڵە ئەم دەسەڵاتە ئێمە و ئەم کۆمەڵگەیەیان توشی کارەسات کردووە، کاتێک ئێوە، وەک بزووتنەوەیەکی قەومی چەکدار، لە شاخ ...

أكمل القراءة »

چاوپێکەوتنی (ڕەوت) لەگەڵ چەند هەڵسوڕاوێکی مافەکانی ژنان لە بەغدا، لە ئامادەکردنی (جەمال کۆشش).

هەدیل وەززاح: هەلومەرجی سەخت و پڕ لە زوڵمی ژنان، ئەوانی ناچارکردووە ڕاستەوخۆ دەستبەرن بۆ خەبات لەدژی ئەم دۆخە. ئیقبال سەلال: ئەم هەلومەرجە خراپەی ئێستای پەروەردە، بەشێکە لە ڕژێمێکی گەندەڵی گشتی لە عێڕاقدا، کە لەم کەرتەدا ئەم کاولکارییەی هێناوەتە ئاراوە. سوهەیلە مەعن: (٨)ی مارس کەرناڤاڵی ڕاوەستانەوەیە بەدژی ئەو ڕژێمە سەرکوتگەرانەی ماف و کەرامەتی ژنان پێشێل دەکەن.   ڕەوت: بەسوپاسی زۆرمانەوە، هاوڕێ ...

أكمل القراءة »

ئێمە حزبی کۆمۆنستی شۆڕشگێر دادەمەزرێنین. ڕاپۆرتێکی زۆر کورت لەسەر ڕوداوێکی مێژوویی!

ئامادەکردنی - جەمال کۆشش ڕەوتی مارکسیستی نێو گەنجانی سۆشیالیست( دێر فونکە)، رۆژی شەممە ،١٠/٢/٢٠٢٤ لە شارۆچکەی بیلی سویسرا، بەبەشداری ٣٠٠ ئەندام ، کەمپینی دامەزراندنی پارتی کۆمۆنستی شۆڕشگێریان ڕاگەیاند. مێژووی گەنجانی سۆشیالیست بۆ ساڵانی کۆتایی سەدەی نۆزدە دەگەڕێتەوە،( حزبی گەنجانی حزبی سۆسیال دیموکراتی سویسرایە ) پاشان لەژێر کاریگەری ' لینین " کە لەسویسرا بوو، سیاسەتی کۆمۆنستی برەو پیداو لەشەڕی جیهانیدا یەکەمدا، ...

أكمل القراءة »