بەیاننامە

پەلامار و هەوڵی ترۆریستانە بەتوندی مەحکوم دەکەین

ڕاگەیاندن پێنج شەممە (١٨-٨-٢٠٢٢)، چالاکوانی سیاسی و مەدەنی (قادر نادر) لە وڵاتی سوێد کەوتە بەر پەلامار و هەوڵێکی ترۆریستانە.  ئەم هێرش و پەلامارە بەشێک و بەردەوامی سەرکوتگەری جەماوەری زەحمەتکێش و خەڵکی ناڕازی هەرێمی کوردستانی عێڕاق و داپڵۆسینی ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان و گرتن و زیندانیکردنیانە، کە گیراوەکانی دەڤەری بادینان نمونەیەکی بەرجەستەیەتی. سەرکوت و داپلۆسین و کلتوری  ئیستبدادی حزبەکانی دەسەڵات هەم لە کوردستان ...

أكمل القراءة »

سەرکوتی ئازادی سیاسی و خۆپێشاندان لە هەرێمی کوردستان بەتوندی سەرکۆنە دەکەین

ڕاگەیاندن هێزە سەرکوتگەرەکانی سەر بە هەردوو حزبی میلیشیایی فەرمانڕەوا (پارتی و یەکێتی) لە هەرێمی کوردستاندا، هەڵسان بەگرتنی چەند چالاکوانی سیاسی و میدیاکار و پەرلەمانتاری سەربە (نەوەی نوێ)، لە چەند شار و شارۆچکەیەک لەوانە لە دهۆک و هەولێر و سلێمانی، ئەمەش هەم ڕۆژی جومعە (٥-٨-٢٠٢٢) ڕۆژێک بەر لە ڕۆژی دیاریکراوی خۆپێشاندانێک کە سەرۆکی (نەوەی نوێ) بانگەوازی بۆ کردبوو، وە هەم ڕۆژی ...

أكمل القراءة »

بەتوندی ئیدانەی ئەو کۆمەڵکوژیـیە تیرۆریستیـیەی حکومەتی ئەردۆگان و سوپاکەی دەکەین بەرامبەر گەشتیاران لە هاوینەهەواری (پەرەخێ).

ئەمڕۆ (٢٠-٧-٢٠٢٢) حکوومەتی ئەردۆگان و هێزە سەربازیـیەکانی کۆمەڵکوژیـیەکی تری تیرۆریستیـیان لە دژی دانیشتوانی سڤیل لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدا، ئەمجارەیان لەسەر هەمان ڕێچکەی داعش و ئەلقاعیدە، دژی گەشتیارانی بێتاوان و منداڵەکانیان کە لە ناوچە جیاجیاکانی عێراقەوە هاتبوون بە هیوای چەند ڕۆژێک چێژوەرگرتن لە کەش و هەوایەکی سەلامەت لە هاوینەهەواری (پەرەخێ) لە زاخۆ لە پارێزگای دهۆک، لە ئەنجامدا هەشت هاوڵاتی گەشتیار گیانیان ...

أكمل القراءة »

بارودۆخی سیاسی عێڕاق و سیاسەتی ئێمە

پەسندکراوی پلینۆمی سێهەمی کۆمیتەی ناوەندی (ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق) هەڵبژاردن و پەرلەمان، زەوتکردنی مافی جەماوەرە لە پیادەکردنی ئیرادەی سیاسی خۆیان لە ساڵی (٢٠٠٣)وە تاکو ئێستا، لەڕێگەی داگیرکاری و بەکارهێنانی هێزی سەربازی و میلیشیایی و دارایی و هەروەها لەڕێگەی کاریگەری دەوڵەتان و شەڕی بەوەکالەت و بەرژەوەندی جیۆپۆلیتیکی جەمسەرە ناوچەیـیەکان و ئیمپریالیزمی ئەمریکیـیەوە، ژیانی سیاسی لە عێڕاقدا نەخشەی بۆ کێشراوە. لەو ...

أكمل القراءة »

کۆتایی هێنان بە ڕژێمی دژە شۆڕش و پەرلەمانەکەی بەندە بە پەرەسەندنی خەباتی جەماوەری شۆڕشگێڕانەوە

لە شانۆگەرییەکی ڕیسوای هێز و حزبە بۆرژوا ئیسلامی و قەومیـیەکانی فەرمانڕەوا لە عێراقدا، پەرلەمانی ئەو هێزانە لە (٢٣)ی ئەم مانگەدا دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجامدا، و ڕەزامەندی خۆی نیشاندا لەسەر ئەو ئەندام پەرلەمانانەی کە جێگرەوەی ئەندام پەرلەمانەکانی قەوارەی ڕەوتی سەدر بوون کە پێشتر هەر لەم مانگەدا دەستیان لەکار کێشابۆوە لە پێناو ئامانجی تایبەت بەو ڕەوتەدا. ئەم ڕژێمە سیاسیـیەی ئێستای هێزەکانی دژە شۆڕش، ...

أكمل القراءة »

ڕاگەیاندنی کۆتایی سێهەمین کۆبوونەوەی بەرفراوانی کۆمیتەی ناوەندی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق

ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، سێهەمین کۆبوونەوەی بەرفراوانی کۆمیتەی ناوەندی خۆی بەست لە شاری بەغدا و سێ ڕۆژی خایەند لە نێوان ڕۆژەکانی (٢٥) تا (٢٧)ی مانگی ئایاری (٢٠٢٢). ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و ئەندامانی لیژنە ڕێکخراوەییەکان و نوێنەرانی لیژنەی پارێزگاکان ئامادە بوون، وێڕای کۆمەڵێک میوان لە دۆست و هاوڕێیانی خەباتکاری کۆمۆنیست و هەڵسوڕاوی کرێکاریی و سەندیکایی و هەڵسوڕاوانی بواری ئازادی ژن ...

أكمل القراءة »

بارودۆخی سیاسی کوردستان و ڕێگەچارە

کێشمەکێشی نێوان هەر دوو حزبی بورژوا دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستاندا، تاوی سەندووە لەسەر چۆنیەتی پێکهێنانی حکومەتی ناوەندی عێڕاق، و هەر یەکەیان خۆی لە یەکێک لە دوو کەمپی دژە شۆڕشی بەرەی (سەدر) و (چوارچێوەی هەماهەنگی)دا دەبینێتەوە و بوون بە پارسەنگ لە بلۆکبەندی دەوڵەتانی کۆنەپەرستی ناوچەکە و جەمسەرە نێودەوڵەتیـیەکانی پشتیانەوە. لەم کەش و هەوا سیاسییەدا، زوربەی هەرە زۆری خەڵکی هەرێمەکە، نەک هەر ...

أكمل القراءة »

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق: سەبارەت بە قەیرانی ئۆکرانیا و هێرشی سەربازی ڕوسیا

بەدوای پەرەسەندنێکی خێرای قەیرانی ئۆکرانیا لە چەند مانگی ڕابردوودا، هاوڕای پەرەسەندنی کێشمەکێشی نێوان ڕوسیا لە لایەک و ئەمریکا و هاوپەیمانە ئەوروپیـیەکانی لە پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) لەلایەکی ترەوە، ئەمڕۆ ئیمپریالیزمی ڕوسیا، هەڵسا بە هێرشێکی سەربازیانەی بەربڵاو بۆسەر هێزەکانی ئۆکرانیا، نزیک لەو جمهوریانەی کە لەم دواییانەدا لە ئۆکرانیا جیابوونەوە، کە بۆتە شەپۆلێک لە ئاوارەیی بەکۆمەڵی دانیشتوان لە شارە جیاجیاکانی ئۆکرانیا. ئەم ...

أكمل القراءة »

ڕزگاری ژن، یەکێک لە ئەرکە هەرە گرینگەکانی شۆڕشە لە عێڕاقدا

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژن ژنان بوونە نێچیر بەدەست ترۆر و سەرکەوتی خوێناوی بێ پەردە و هێرشی سیاسی و ئایدیۆلۆژی و "فەرهەنگی" ڕێکخراو و بەردوام، کە وجود و جێگەوڕێگە و ئینسانیەتەکەی و هەموو ئەو دەسکەوتانەی لە ماف و ئازادیەکان کردۆتە ئامانج کە لە مێژوودا بەدەستی هێناون، ئەمەش بەدوای داگیرکاری ئەمریکا بۆ عێڕاق لە (٢٠٠٣) و ئەو ئاڵوگۆڕانەی کە بە دوای ...

أكمل القراءة »

سەبارەت بە جیابوونەوەکانی ناو حزبی کۆمۆنیستی ئێران و (کۆمەڵە)

دوای چەند ساڵ کێشمەکێش، جیابوونەوەی دووباڵ لەناو (حزبی کۆمۆنیستی ئێران) و (کۆمەڵە - ڕێکخراوی کوردستان)ی ئەو حزبە، بە دەرکردنی دوو بەیاننامەی جیاواز لە (١٦-١-٢٠٢٢)دا ڕەسمیەتی پێدرا. پێش ئەم جیابونەوەیە بەرپرسی (سکرتاریەتی کۆمەڵە) لە نامەیەکیدا لە (٦-١-٢٠٢٢) ڕوو بە ئەندامانی کۆمەڵە هەڕەشە لە حەوت هاوڕێی حزبیان دەکات کە لە (٥-١-٢٠٢٢)دا لە دەرەوەی وڵاتەوە گەڕاونەتەوە بۆ ئۆردووگای ئەو حزبە لە  (زڕگوێز) نزیک ...

أكمل القراءة »