بەیاننامە

بەرەو گەشەکردنی بزووتنەوەیەکی ڕزگاریخوازی بەتوانای ژنان، هاوکاتی بزووتنەوەی کرێکاری ڕوو لە هەڵکشان لە عێراقدا.

بەبۆنەی هەشتی مارسەوە: ئەمساڵ لە بارودۆخێکدا پێشوازی لە (٨)ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان دەکەین، کە تاوانەکانی جەنگی کۆمەڵکوژی ئیسڕائیل دژ بە دانیشتوانی غەززە بەردەوامی هەیە، و دەیان هەزار کەس، کە زووربەیان ژن و منداڵن گیانیان لەدەستداوە. ئەم کۆمەڵکوژیـیانە، بۆتە توڕەیی و ناڕەزایەتی دەیان ملیۆن کەس، لە خەڵکی ئازادیخواز و مرۆڤدۆست لە سەراسەری جیهاندا، و دەنگیان بەرزکردۆتەوە بۆ وەستاندنی دەستبەجێ و ...

أكمل القراءة »

ڕێگری لە خۆپێشاندان و گەمارۆدانی بارەگای حزبی شیوعی کوردستان لە هەولێر بە توندی مەحکوم دەکەین

بەپێی ڕاگەیاندنەکانی (حزبی شیوعی کوردستان)، بەرپرسانی ئەمنی و ئیداری شاری هەولێر مۆڵەتیان نەداوە بە (کۆمیتەی هەولێر)ی ئەو حزبە کە ڕێپێوانێکی هێمنانە ئەنجام بدات بۆ بەردەم (ئەنجومەنی وەزیران)، لە پەیوەند بە بێمووچەیی مامۆستایان و کارمەندان و خانەنشینان و بێکاری و گرانی ...، نەک هەر ئەوەش بەڵکو لە (٥-٢-٢٠٢٤) بەهێزێکی زۆرەوە چواردەوری بارەگای کۆمیتە محەللیـیەکەیان داوە، کە سەرلەبەیانی ئەو ڕۆژە لەبەردەم بارەگاکە ...

أكمل القراءة »

بڕیارنامە لەسەر پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە پەیوەند بە شەڕێکی کۆمەڵکوژی کە ئیسرائیل لە غەززە بەڕێیخستووە

شەڕی جینۆساید دژی دانیشتوانی غەززە پێی ناوەتە (١٠٨)ەمین ڕۆژی خۆیەوە، لە دووشەممە (٢٢)ی ژانویەی (٢٠٢٤)، و ڕژێمی فاشیستی ئیسرائیل بە پشتیوانی تەواوی ئیمپریالیزمی ئەمریکی بەردەوامە لە درێژەدان بەم شەڕە تاوانکاریـیە، کە پانتایەکەی لە بەرفراوانووندایە لەسەر ئاستی ناوچەکە. قوربانیانی ئەم شەڕە لە دانیشتوانی کەرتی غەززە، تا ئێستا بەپێی دوایین ئاماری بەڕێوەبەرایەتیـیە تەندروستیـیەکانی ئەم کەرتە، گەیشتووەتە زیاتر لە (٢٥) هەزار کوژراو، کە ...

أكمل القراءة »

سەرکۆنەی موشەکبارانی سوپای پاسداران ئەکەین بۆسەر هەولێر

شەوی دوو شەممە (١٥)ی کانوونی دووەمی (٢٠٢٤)، سوپای پاسدارانی جمهوری ئیسلامی ئێران، بە نۆ موشەکی بالیستی شاری هەولێری کردە ئامانج و چوار کەس تا ئیستا گیانیان لەدەستداوە و شانزە کەسی تریش بریندارە. لەشکرکێشی و موشەکباران و درۆنی بومباڕێژکراو، و هێرشی هەوایی و تیرۆری ئۆپۆزیسیۆنی نیشتەجێ لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق، بەردەوام کاری تیرۆریستانەی هەر دوو دەوڵەتی ئێران و تورکیا بووە بە ...

أكمل القراءة »

خۆپێشاندان و مانگرتنی نانەواخانەکانی هەولێر، بەرایی دۆخێکی تر لە کێشمەکێشی کۆمەڵایەتی

خۆپیشاندانی ڕۆژی (٨-١-٢٠٢٤)، گرتن و سەرکوتی ئەو ناڕەزایەتیـیە و مانگرتنی ڕۆژی دواتر (٩-١-٢٠٢٤)ی (٦١٠) نانەواخانە و سەرکەوتنی مانگرتنەکەیان و لە ئێستادا سەرەڕای ئازادکردنی خۆپێشاندەر (ئیدریس مەسعود)، دەسەڵاتداران چونەتە ژێر جێبەجیکردنی چەند داواکاریـیەکی نانەواخانەکانەوە. ڕوداوێکی پڕ بایەخ لە خەباتی نانەواخانەکاندا هاتۆتە نێو پرۆسەی کێشمەکێشی نێوان خەڵکی زەحمەتکێش و کرێکار و بەهەژارکراوانی کوردستان لەبەرامبەر حکومەت و دەسەڵاتدارانی هەرێمەکەدا. لە زۆرێک لە ڕاپەڕینە ...

أكمل القراءة »

بێـباکی حکومەتی هەرێم لەئاست داواکاریـیەکانی مامۆستایان و موچەخۆران، دژایەتی کۆمەڵگەی کوردستانە

ڕاگەیاندنێک لە ڕۆژنامەی (ڕەوت)ەوە پتر لە دوو مانگ و نیوە ناڕەزایەتی مامۆستایان، فەرمانبەران و خانەنشینان و کرێکاران بەشێوازی جۆراجۆری خەبات بەردەوامە، هەر لە مانگرتن و بایکۆتی وانەووتنەوە، تا گردبوونەوە و بەرپاکردنی خۆپێشاندانی سەراسەری و جەماوەری، تا بردنی خۆپیشاندانەکان بۆ بەغدا و کۆبوونەوە لە گۆڕەپانی ئازادی و دووبارە خۆپیشاندانی ئەمڕۆ لە (٣/١٢/٢٠٢٣)دا. تا ئێستا دەسەڵات هیچ ئامادەیـیەکی نیشان نەداوە بۆ وەڵامدانەوە ...

أكمل القراءة »

تاوانەکانی حکومەتی  ئەردۆگان بۆ سەر کوردستانی سوریا، ڕیسوایە و دەبێ کۆتایی پێ بێت

لە (٥)ی ئۆکتۆبەری (٢٠٢٣) بەدواوە ڕژێمی بۆرژوا ناسیونال ئیسلامی و عەسکەرتاری تورکیا بە چەکی قورس و تۆپخانە و فڕۆکەی سەربازی و درۆنەوە هێرشە دڕندانەکانی خۆی دەستپێکردووە بۆ سەر خەڵکی سڤیل و مناڵ و بەساڵاچوانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی (پەیەدە) و ژێرخانی ئابوری لە وێستگەکانی کارەبا، کێڵگە و پاڵاوگەکانی نەوت و گازیشی کردۆتە ئامانج. بەپێی ڕاگەیاندنەکان تا ئێستا زیاتر لە (٩) هاوڵاتی ...

أكمل القراءة »

دەربارەی ڕووداوە خوێناویـیەکانی کەرتی غەززە و دەورووبەری

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق چەکدارانی سەربە (بزووتنەوەی بەرەنگاری ئیسلامی - حەماس) بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، (٧)ی تشرینی یەکەمی (٢٠٢٣)، لە هێرشێکی غافڵگیرانەدا، لە ڕێگای وشکانی و دەریایی و ئاسمانیـیەوە، پەلاماری شارەکانی ئیسرائیلیاندا، بەتایبەتی شارۆچکە بەنیشتەجێکراوەکانی (مدن الاستيطان) نزیک لە (کەرتی غەززە)، و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم بەیاننامەیە، بووە هۆی کوژرانی سەدان سەرباز و خەڵکی سڤیل لە ئیسرائیل و بریندار ...

أكمل القراءة »

هاوپشتیمان بۆ هونەرمەندانی شانۆیی  عومەر عەبدوالا و شکۆ عومەر ڕادەگەیەنین  دوێنی هیزەکانی پۆلیسی ئیدارەی گشتیی شاری کەلار هەستان بەگرتنی هەردوو هونەرمەندی شانۆیی بەڕیزان عومەر عەبدوالا و شکۆ عومەر کە ئەندامانی تیپیی شانۆیی ئەستیرەی ئەو شارەن وهەتا ئەمرۆ لە زینداندا ڕاگیرابوون. ئەمە چەندهەمین جارە، لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، ئەم هونەرمەندانە بانگ ئەکرێن بۆ داداگا، لە سەر دەعوای نۆینەرێکی (یەکیەتی زانیانی ئیسلامی)، ...

أكمل القراءة »

لە یەکەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی جەماوەریی ژنان و کرێکاران و لاوانی ئێراندا

(١٦-٩-٢٠٢٣) یەکەمین ساڵیادی خرۆشان و ڕاپەڕینی جەماوەری ژنان و لاوان و کرێکاران و زەحمەتکێشانی سەراسەری ئێرانە، کە بە کوشتنی (ژینا ئەمینی) لەلایەن پۆلیسی جمهوری ئیسلامیـیەوە دەستی پێکرد، و تیایدا هێزە سەرکوتگەرە ئەمنیـیەکان و میلیشیاکانی سەدان خۆپیشاندەریان  کوشت و چەندین هەزاریان زیندانی کرد و ژمارەیەکیشیان لە سێدارەدان. ئەم ڕاپەڕینە کە بەدژی ستەم لەسەر ژنان و حیجاب پۆشینی زۆرەملێ سەریهەڵدا، هەر زوو ...

أكمل القراءة »